کەلار.. دوو برا بەیەکەوە خنکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەلار.. دوو برا بەیەکەوە خنکان

لە سنووری شاری کەلار دوو کەسێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا و برایەکیش کاتێک کە هەوڵی ڕزگارکردنی دا ئەویش خنکا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە(باسنیوز)یی راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی (بنکە)ی سەر بە ناحیەی (خان ) تەرمی دوو منداڵ کە برای یەکترن بە ناوەکانی ( ڕێبین یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2014 و (هارون یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە لە ئاودا خنکا بوون".

گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکارەکەیان ئەو دوو برایە بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە سەر پڕۆژەی ئاو کە نزیکە لەگوندەکەی خۆیانەوە،یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە لە کاتێکدا براکەی ویستوویەتی ڕزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە تەرمی ئەو دوو برایە دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادیی کەلار کراون.