له‌ هەڵەبجە دوو ڕۆژە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام نەدراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هەڵەبجە دوو ڕۆژە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام نەدراوە

 

ماوەی دوو ڕۆژە لە هەڵەبجە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام نەدراوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەش زانیارى له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

لەمبارەیەوە د. شاناز نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ڕاستە دوو ڕۆژە پشکنین ئەنجام نەدراوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی کەمیی ژمارەی نەخۆشەکان و کەمیی ژمارەی کارمەندانی تاقیگەی مۆلیكیولەر كە ئێستا لە پشوودان، ئەگەر (سامپڵ) وەربگیرێت، ئەنجامی پشکنینەکان دەکەوێتە پاش جەژن”.

ڕوونیشی كردەوە: ”هەر هاووڵاتبیەک نیشانەکانی په‌تای کۆرۆنای هەبێت، 24 کاتژمێر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوەیە و ئەو نەخۆشانەی گومانی کۆرۆنایان لێ دەکرێت لە بەشی دابڕگەی تەندروستی (عزل) داخڵ دەکرێن و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی هەناوی ئێشكگره‌وه‌ دەبینرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەگەر ڕه‌وشى تەندروستیی نەخۆشەکە ناجێگیر بێت، سیتی سکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکرێت، هه‌روه‌ها چارەسەری پێویست وەردەگرێت تا ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت”.