له‌ هه‌ولێر دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ولێر دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

 

دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست دا.

كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/8/2020، دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست دا.

تائێستا چوار ھەزار و 737 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش سێ ھەزار و 97 كەس چارەسەر كراون، 131 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

به‌هۆى هه‌ڵكشانى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر، له‌ دوێنێوه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاواى هه‌ولێریش بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا ته‌رخان كرا.