چارەسەرکردنی بێکاریی شاراوە و چاکسازیی حکوومەت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چارەسەرکردنی بێکاریی شاراوە و چاکسازیی حکوومەت

مەبەست لە چاکسازی واتای چاککردن یان گۆڕانکاری لەوەی کە هەڵەیە، خراپە، نەخۆشە، هتد. گۆڕینی دۆخە نەرێنییەکانە بەرەو ئەرێنی بەشێوازی ھێمن و لەسەرەخۆ بێ توندوتیژی و شۆڕش.

‎دەرکەوتن و بەکارهێنانی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایەکانی سەدەی هەژدەم، وادادەنرێ کە لە بزووتنەوەی کۆمەڵەی (کریستۆفەر ویڤێڵ) سەریهەڵداوە کە بە دیاریکراوی (چاکسازیی ئەڵمانی) ئامانجی سەرەکی بوو.

ئێستا چاکسازی و یاسای چاکسازی گرنگترین باسی حکوومەتی هەرێمە، جا یٔەم چاکسازییە ڕوو لە تاک بێت یان کۆمەڵگە یان دەزگا. بۆیە چاکسازیی و سیاسەت نزیکترینن. لە سەردەمانەوە و لە ئێستادا لە گشت وڵاتان پەنا بردنە بەر چاکسازی بوونی هەبووە بۆ باشترکردنی دۆخەکە.

‎هەرێمی کوردستان وەکو زۆرینەی وڵاتان هەمیشە لە هەوڵی چاکسازی بووە و لەم یٔان و ساتەدا تایبەتر، لەم کابینەی حکوومەتی هەرێم پێشینەی دراوەتە چاکسازی وەکو پێویستیەک. چاکسازی ڕێگای زۆر و زەوەند و نوێی پێویستە، لە گشت بوارەکان و دەزگا فەرمیەکان و کۆمەڵ و تاک.

‎یەکێک لە ڕێگاکان بوونی سەرکردە و بەرپرسی ڕاستگۆ و دەستپاکە، چاکسازی پێویستە لە هەموو بوارەکان، وەک: چاکسازی ئیداری، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاودێریکردنی چڕوو ورد، کارکردنی بابەتیانە...

‎بووژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ...
‎نەهێشتنی بێکاری ژێرپەردە (شاراوە).
‎بێکاری شاراوە و چاکسازی.

‎ سەرەتا، کەم تا زۆر زۆربەمان لە باسی بێکاری بێ یٔاگا نین لە بچوک و گەورە، چەندنی جۆری بێکاری هەیە لە گشت وڵاتاندا وە لە سیستەمی سەرمایەداری و سەردەمت یٔێستا زیاتر زەقە. لێرە باس لە جۆرێکی بێکاری دەکەم کە پێی دەووترێت: بێکاری شاراوە( بێکاری نادیار، بێکاری ژێرپەردە، Disguised Unemployment )، یٔەو کارگوزارانەیە کە لە یٔاستێکی نزمی بەرهەمهێنان کاردەکەن، یاخود یٔاستی بەرهەم هێنان و کاردنیان لە شوێنی کارەکانیان هیچە (سفر)ە. یاخود هەر پێویست نین. مەبەست لەو کۆمەڵە کارکەر و فەرمانبەرانەیە کە شایستەی دارایی و مووچە بەدەست دەهێنن لە حکومەت، بە بێ بەرامبەی کار و تێکۆشان بۆ کارەکە و شوێنەکە.

‎بە واتایەکیتر ژمارەیەکی زۆر لە کارگوزار (فەرمانبەر) لە دەزگایەکی حکومەت کار دەکەن کە ڕاییکردنی کارەکە پێویستی بەم هەموو ژمارە زۆرەی کارمەند نیە بگرە لەوانەیە بە کەسێک یان دووان ئەنجام بدرێ. بۆ نموونە:- قوتابخانەیەک پێویستی تەنها بە یەک کارمەندی پاکەرەوە هەیە بەڵام ٣_٤ بۆ دانراوە، جاری وا هەیە ڕێژەی کارمەندەکان زیاترە لە پێویست.

‎یاخود لە هەندێک شوێن دەزگای حکوومەت دانراوە کە بەهۆی بچوکی و کەمی دانیشتوان پێویست نەبێت. بەم هۆیەوە خەرجیەکی زۆر زیاد دەڕوات.

‎یٔەم جۆری بێکاریە زیاتر لە کارەکانی کەرتی گشتی حکوومەت بەدیار دەکەوێت، کە ژمارەی کرێکاران زۆر زیاترە لە پێویستی. یٔەم جۆری بێکارییە نەخۆشیەکی کوشندەیە لە وڵاتاندا بەڵام بە ڕێژەیەکی بەرچاوتر تووشی وڵاتە نامییەکان دەبێت.

‎بە گشتی هەندێک لە بێکاریی نادیار ڕۆژانە تەنیا یەک کاتژمێری کارکردنیان هەیە، لە کاتێک بەپێی پێوەری نێودەوڵەتی پێویستە هەر کارمەندێک ٧–٨ کاتژمێر کاربکات. لە بەرامبەردا حکوومەت مووچەیەکی زیاتر دەدات.

‎لە عێراق دوای ٢٠٠٣ ڕێژەی یٔەم جۆری بێکاریە لە هەڵکشان دابووە، بە شێوەیەکی ترسناک کە ماوەی کارکردنی هەندێکیان لە ١٧ خولەک تێپەڕ ناکات لە ٨ کاتژمێری کارکردن لە ڕۆژێکدا.

‎هەندێک لە سەرژمێرییەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە ڕێژەی بێکاری شاراوە لە عێڕاق ٤٣٪
‎حکوومەتی هەرێمیش وەک بەشێک لەم تەنگەژەیە و بەفیڕۆچوونی داهات و کات بەشدارە.

‎دامەزراندنی بەشێکی زۆر لە خەڵک لەسەر کەرتی حکومەت، نەهێشتنەوەی شوێن بۆ کەسی شیاو و گونجاو.

‎بەمەش ئەم بێکاری نادیارە چەندین دەرەنجامی نەرێنی لەسەر حکومەت و کۆمەڵگا و تاک هەیە، لە لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی...

‎شوێنەوارە نەرێنیەکانی بێکاری شاراوە.

‎١- شوێنەواری ئابووری
‎- کار ڕەگەزێکی بەرهەمهێنانە هەر کەموکورتییەک لەو ڕەگەزە ڕووبدات، واتە لەدەستدانی بەرهەمهێنانە لە کۆمەڵگادا، چونکە بەشداری لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا ناکات، لەلایەکی دیکە کرێکاری دەست بەتاڵ توانای بەدەستهێنانی داهاتێکی نییە.

‎- بێکاریی شاراوە بە شێوەیەکی نەرێنی کار لە یٔابووری وڵات دەکات، چونکە لە کاتی وەستاوی و داکشاوی یٔابووری واتە بوونی بێکاری، وەستانی جموجۆڵ و چاڵاکییەکانی بەرهەمهێنان و کڕین و فڕۆشتن.

‎ ٢- شوێنەواری کۆمەڵایەتی و دەروونی
‎- هەبوونی کاتی بەتاڵ و بۆشایی، دەبێتە هەستکردن بە بێزاری، لە هەندێک دۆخی هەستیار لادانی ڕەوشتی تاکی لێدەکەوێتەوە لەناو خێزان و کۆمەڵگادا. لەم ڕۆژگارەی یٔێستادا دەست بەتاڵی کێشەیە لەبەردەم کۆمەڵێک لە گەنجەکان، بەهۆی ئەوەشە پەنا بۆ شتی تر دەبردرێت بۆ سەرقاڵی خۆیان، ڕەنگە یٔەمەش دەرەنجامی خراپ و بەفیڕۆچوونی کات بەدوای خۆیدا بهێنێت.

‎- بێکاری شاراوە بە شێوەکی ناڕاستەوخۆ کەسەکە تووشی تەمبەڵی و بێتوانایی دەکات، کە بێ یٔیرادەیی تاکی بەدوایدادێت.

‎- هەستکردن بە خۆونکردن، دەبێتە هۆی دزی و تاوان و هەڵوەشانەوەی خێزان.

‎- بێکاری شاراوە ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و نایٔارامی لەناو کۆمەڵگادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی تاوان.

‎- هەروەها پشێوی بارودۆخەکە، جێگیرنەبوونی ڕامیاری دەوڵەت، ...

‎چارەسەرکردنی بێکاری شاراوە وەک بەشێکی گرنگ لە چاکسازی حکومەت:-

‎- گواستنەوەی کارمەند و فەرمانبەرەکان لەو شوێنانە بۆ شوێنێکی پێویست و پڕکردنەوەی بۆشایەکان، ھەموو سالێک ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر و مووچە خۆری حکومەت خانەنشین دەبن یان لە ژیان دا نامێنن، بۆیە دەکرێت یٔەگەر لە وەزەراتێک بۆشایی ھەبوو لەو شوێنانە کارمەند بگوازرێتەوە شوێنی پێویست.

‎- لە بری هێنانی کارمەندی بیانی، کار پێدان و بەرپرسیاریەتی بەم کەسانە.

‎- پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کردنەوەی کارگەی جیاجیا، دانانی ئەم کەسانە. ئەمە لە دوو سەر دەبێتە قازانج بۆ حکومەت و وڵات، لە لایەک پڕکردنەوەی پێداویستی بازاڕ و کارپێکردنی خەڵکی ناوەخۆ.

- پەرپێدان و پشتبەستن بە کشتوکاڵ، چونکە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە، خۆراکیش پێویستیترین ڕەگەزی ژیانکردنە.

‎- گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، تەنها پشت بە حکومەت نەبسترێ، کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت دەتوانرێت زۆرێک لە بۆشایی و کێشەی بێکاری چارە بکات.