به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى: سیستەمی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى كورده‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى: سیستەمی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى كورده‌

به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر شێوازێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش‌ به‌ ناته‌واوى ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌ یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌ك چه‌ندین بازنه‌.


خه‌سره‌و گۆران، به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: "به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، تا ئێستاش یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێكى دیاریكراو، ئه‌وه‌ى له‌ پێشنیازى یاساكه‌دا هاتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ندین بازنه‌دا دابه‌شكراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى بازنه‌كان دیاربکرێ".

راشیگه‌یاند: "بۆ كورد گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌یه‌ك بازنه‌ ئه‌نجام بدرێت، چونكه‌ ده‌نگه‌كانى كورد په‌رش و بڵاوه‌ و كورد له‌ زۆر پارێزگاى عێراقدا هه‌یه‌ و به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ڵبژاردنى رابردوو بێت كه‌ عێراق دابه‌شى سه‌ر هه‌ژده‌ بازنه‌كرابوو، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق".

ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ش كرد" له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواى 2003 ى عێراق، كورد توانى 80 كورسى به‌ده‌ست بێنێت,،به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ كورسییه‌كانى كورد بۆ 60 كورسى كه‌میان كرد، ئێستا ئه‌وه‌ى گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پاڵپشتى لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنین بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت سیسته‌مى یه‌كبازنه‌یى له‌ په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".