لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتیی هەڵمی خەبات له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، وێستگەی 300 مێگاواتیی هەڵمی خەبات بە تەواویی توانای خۆیەوە دەستی بە بەرهەمهێنانى كارهبا كرد.
شهوى ڕابردوو 1/8/2020، لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتیی هەڵمی خەبات ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی وهزارهتى كارهباى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "ئێوارەی دوێنێ ئەندازیار كەمال محهمهد ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كرد و توانرا بە سەركەوتوویی وێستگەكە بە تەواویی توانای خۆیەوە بەكار بخرێت، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە سێ ههزار و 400 بۆ سێ ههزار و 500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش توانرا بەتێكڕا 20 تا 21 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان بدرێت".
باس لهوهش كراوه: "وەزیری كارەبا وێڕای دەستخۆشی لە ستافی لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە داواشی لێ كردن، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئیشپێكردنی وێستگەكە و سەرجەم فەرمانبەرانی ئیشكگر لە كۆنترۆڵ و وێستگەكان و چاكسازییەكان هەموان پێكەوە پارێزگاری لەم دەستكەوتە بكەن و كارەبای پێویست بدەنە هاونیشتمانیان".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 14ی مانگی ڕابردوودا لە مەراسیمێكدا وێستگەی 300 مێگاواتیی هەڵمی خەباتی كردەوە و لەقۆناغی یەكەمدا بەتوانای 150 مێگاوات وێستگەكە كاری كرد، ئەم وێستگەیەش جیاوازە لە وێستگەكانی دیكەی كارەبا و بە یەكێك لەپرۆژە گەورە و ستراتیژییەكان دادەنرێت، كە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی كوردستان بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز لەڕێگەی نەوتی ڕەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەڕووی تێچوونەوە، سوودێكی ئابووریی زۆرى هەیە.