وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2 هەزار و 95 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 1/8/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 95 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 841 کەسیش چاکبوونەتەوە، 64 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 126 هەزار و 704 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 89 هەزار و 275 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 805 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.