"پێشبینی دەکرێ دواى جەژن رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژوو بکرێ"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"پێشبینی دەکرێ دواى جەژن رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژوو بکرێ"

ئەندامێکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند حکوومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بیانووێکى بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە و بە تەواوى پابەندى بڕگە و ماددەکانى دەستورە بۆیە پێشبینى دەکرێ دواى جەژن رێککەوتنى نێوان هەردوولا واژوو بکرێت.

د.محەمەد شاکر، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى سەردانى سەرۆکى حکوومەت بۆ بەغدا و نیشاندانى نیازپاکى بەرامبەر حکوومەتى ناوەند، گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوى باشیان بڕى و بە چڕى تەواوى بابەتە تەکنیکییەکانى رێککەوتنى نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا لە سەردانى چەندین جارەى شاندى دانوستاندکارى هەرێم بۆ بەغدا".

راشیگەیاند: "بەپێى ماددەى 14 ى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و یاساى بودجەى 2019 و یاساى ئیدارەى مالیى عێراق، دەبێ حکوومەتى ناوەند مانگانە 453 ملیار دینار مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان بنرێرێت، هەرچەندە عێراقیش تائێستا نەیگوتوە مووچەى فەرمانبەران رەوان ناکەین، بەڵام هەرجارەى بە بیانوویێک دواى دەخەن".

ئەوەشى خستەڕوو" لەلایەکى دیکەشەوە حکوومەتى هەرێمی کوردستان داهاتى سەرجەم داهاتە نەوتى و نانەوتیەکانى بۆ حکوومەتى عێراق ئاشکرا کردووە، بۆیە گەشبینین بە ئەنجامى گفتوگۆکان و پێشبینى دەکرێت لە دواى جەژن رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا واژوو بکرێت".