"359 تۆمەتبار لە هەرێمى کوردستان بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"359 تۆمەتبار لە هەرێمى کوردستان بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە"

جێگرى سەرۆکى لێژنەى داکۆکى لە مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند ژمارەیەکى زۆرى تۆمەتبارى راگیراو لە هەرێمی کوردستان فەرمانى لە سێدارەدانیان هەیە، بەڵام بەهۆى رەچاوکردنى مافى مرۆڤ فەرمانى لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێت.

گولستان سەعید، جێگرى سەرۆکى لێژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکى لە مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "ژمارەیەک راگیراو کە فەرمانى لەسێدارەدانیان هەیە ساڵانێکى زۆرە چاوەڕێى جێەجێکردنى فەرمانەکە دەکەن، بەڵام بەهۆى لە بەرچاوگرتنى مافەکانى مرۆڤ ساڵانێکى زۆرە هیچ فەرمانێکى لە سێدارەدان لە هەرێم جێبەجێ نەکراوە، کە ئەمەش روویێکى جوانى هەرێمەکەمان نیشان دەدەن، چونکە تەنیا حکوومەتە دیکتاتۆرەکان ئێستا ئەو حوکمە جێبەجێ دەکەن".

راشیگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان 359 راگیراو هەن کە فەرمانى لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە بە تاوانى جۆراجۆر بەڵام ساڵانێکى زۆریان لە چاکسازییەکان بەسەر بردووە و بەبێ ئەوەى بزانن چارەنووسیان چییە،بۆیە داوا دەکەن چارەنووسیان یەکلابکرێتەوە، یان فەرمانى لە سێدارەدانەکەیان جێبەجێ بکرێت، یانیش حوکمەکەیان بۆ بگۆڕدرێت بە ماددەیەکى دیکە وەکو زیندانی هەتا هەتایی".

ئەوەشى خستەڕوو" هەرچەندە گۆڕینى حوکمى تۆمەتبارێک کارێکى ئاسان نییە، چونکە ئەمانە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و ناکرێت سزاکانیان بۆ سوک بکرێت چونکە ئەو کات مافى کەسانى زوڵم لێکراو دەفەوتێت، بەڵام دەبێ چارەسەرێکى یاساییانە بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە چارەنوسى ئەوکەسانە یەکلا بکرێتەوە، چونکە ئەوانە هیچ لێخۆشبوونێک نایانگرێتەوە، بۆیە لە بارێکى دەروونى سەختدا دەژین".