باڵوێزی نوێی پۆڵۆنیا و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە كۆبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزی نوێی پۆڵۆنیا و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە كۆبوونەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە زیاد رەئووف نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وارشۆ لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە لەگەڵ مارچین كوبیاك باڵوێزی نوێی پۆڵۆنیا لە بەغدا كۆبووەوە.


كۆبوونەوەكە لەلایەن ژووری بازرگانیی پۆڵۆنیا رێك خرابوو، بە بەشداری باڵوێزانی پێشووی پۆڵۆنیا لە عێراق و نوێنەری وەزارەتی گەشەپێدانی پۆڵۆنیا، نوێنەری باڵوێزخانەی عێراق لە وارشۆ و دەستەیەك لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی پۆلۆنیا.


ئامانجی سەرەكیی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردن بوو دەربارەی چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندیەكانی ئابووری لە نێوان پۆڵۆنیا و ھەرێمی كوردستان و عێراق.


باڵوێزی نوێی پۆڵۆنیا باسی لە رەوشی بارودۆخی ئێستای بازرگانی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان كرد، دواتر باسی لە ئالوگۆڕی بازرگانی پۆڵۆنیا كرد لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان.


لای خۆیەوە زیاد ڕەئوف باسی لە بارودۆخ و كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد، كە پەرەپێدانی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك و پشتگیریكردنی وەبەرھێنەران لە ئەركە سەرەكییەكانیەتی، هەروەها هانی دەسەڵاتداران و وەبەرهێنەرانی پۆڵۆنیای دا بۆ ھەماھەنگی و هاوكاریكردن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.