گوتەبێژى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هەولێر: لە هەولێر رۆژانى جەژن هاتوچۆ ئاسایى دەبێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوتەبێژى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هەولێر: لە هەولێر رۆژانى جەژن هاتوچۆ ئاسایى دەبێ

گوتەبێژى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هەولێر رایگەیاند تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەکردنى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە رۆژانى جەژندا، بەڵام هەندێک شوێنى گشتى کە دەبنە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى دادەخرێن.

هێمن قادر، گوتەبێژى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " لە رۆژانى جەژنى قورباندا هاتوچۆى هاووڵاتیان لە ناو شارەکاندا ئاسایى دەبێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەکردنى هاتوچۆ، بەڵام هەندێک شوێنى گشتى کە دەبنە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى و بەریەککەوتنى هاووڵاتیان دادەخرێن".

راشیگەیاند: "هاتوچۆى نێوان شارەکان قەدەغەیە بەپێى بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ، بەڵام بۆ حاڵەتى پێویست هاووڵاتیان دەتوانن لە نێوان پارێزگاکاندا هاتوچۆ بکەن، ئەوانەشى دانیشتووى هەولێرن دەتوانن بگەڕێنەوە، یان ئەوانەى رێگەپێدانیان لە ژوورى ئۆپەراسیۆنەکانەوە وەرگرتووە".

ئەوەشى خستەڕوو" نوێژى جەژن بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکان ئەنجام نادرێت، بەڵام ئەو هاووڵاتیانەى بە نیازن قوربانى بکەن دەبێ لە سەربڕخانەکانەوە قوربانییەکەیان بکەن چونکە سەربرخانەکان هاوشێوەى ساڵانى رابردوو کراوە دەبن".