چاودێرێکی سیاسی: نزیکبوونەوەی پارتی و یەكێتی گەرەنتیی دەستکەوتەکانی کوردستان دەکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چاودێرێکی سیاسی: نزیکبوونەوەی پارتی و یەكێتی گەرەنتیی دەستکەوتەکانی کوردستان دەکا

چاودێران پێیانوایە نزیکبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرەنتیی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و رێکەوتنێکی کۆنکرێتیی نوێی هاوشێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی بە پێویستی قۆناغەکە دەزانێت.

بورهان رەئووف، چاودێری سیاسی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، نزیكبوونەوەی یەکێتی و پارتی هەمیشە پێویست و گرنگە بۆ حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان و پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەشی بەوە كرد: ”ئەم نزیكبوونەوەیە جگە لەوەی گەرەنتیی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و جیهانیش بەهێزتر دەكات و دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە“.

هاوكات پێیوایە كە ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتیی نوێی هاوسەنگ هاوشێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی لە نێوان هەردوو لایەن بە ”باشترین ڕێگە“ و پێویستیی ئەمڕۆی قۆناغەكە دەزانێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە هیوا دەخوازێت، ئەو نزیکبوونەوەیە بۆ بابەتی تاكتیكی و دەستکەوتی کاتی نەبێت و دەڵێت: ”گرنگە چارەسەری کۆنکرێتیی کێشەکانیان بکەن و هەردوولایان پابەندی رێکەوتنێکی نوێی کۆنکرێتی بن کە متمانەکەی جاران لە نێوانیان بگەڕێنێتەوە، هاوشێوەی ئەو سەردەمەی کە ڕێككەوتنی ستراتیژی لە نێوانیاندا هەبووە، لەبەرئەوە درێژەدان بە گفتوگۆكان و چارەسەری جددی و گەڕانەوە بۆ عەقڵ و مەنتق، باشترین بژارەی قۆناغەکەیە“.