ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.
ئەمڕۆ دووشەممە 27/7/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە دابەزین کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 80 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1939 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 289,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 334,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 378,000 دینار