چاودێرێکی سیاسی: پارتی و یەکێتی بە تەبایی سیاسی خێراتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چاودێرێکی سیاسی: پارتی و یەکێتی بە تەبایی سیاسی خێراتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنن

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەرئەنجامی ئەرێنی لێ دەکەوێتەوە


لە دوێنێوە پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان و ئەمڕۆ دەرەنجامەکانی بە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکەوت، كە بە بەشداری لایەنە سەرەکییەکان كۆبووەوە و لە چەقبەستنێکی ململانێی سیاسی دوورخرایەوە، چاودێرێكی سیاسییش پێیوایە نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی و لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان، گرێکوێرەی قەیرانەکان دەکاتەوە.


عومەر نورەدینی چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (باسنیوز) رایگەیاند لە وڵاتێک کە سیستەمی فرەحزبی هەبێت، پێویستە حزبە سەرەکییەکان هەوڵی بەهێزکردنی دامەزراوەکان بدەن نەک خۆیان ببن بە ڕێگر لە بەردەم دامەزراوەکاندا.


گوتیشی ”ئەگەر گرفتیش هەبێت ئەوە دەکرێ لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن هەروەکو ئەوەی لە دوێنێوە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەرەنجامی ئەرێنی هەبووە و گرێکوێرەی زۆرێک لە کێشەکان کراونەتەوە و پەرلەمانی کوردستان كۆبووەوە“.


ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە تەبایی کاریگەری باشی سیاسی و تەنانەت ئارامی کۆمەڵایەتیشی هەبووە، پێشتر رێکەوتنی سیاسی هەبووە بۆ بەشداری لە دەسەڵات و چۆنیەتی دەوربینین، جا ئەگەر گرفت و کێشە هەیە لە رێکەوتنەکە، ئەوە دەکرێ لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێ“.


جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو تەباییەی ئێستا هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بە خێراتر و باشتر قەیرانەكان دەرباز بكرێن و گرێکوێرەکان ئاسانتر بکرێنەوە، چونکە بۆ هەرێمی کوردستان کە دەوڵەت نییە و لەو ناوچە پڕ لە تەحەدیاتەدایە، بەراورد بە ناوچەکە لە پێشکەوتندایە.


نورەدینی وای دەبینێ كە تەبایی سیاسی و هاوهەڵوێستی پێویستییەكی گەورەیە و قەرەبووی نەبوونی دەوڵەت و سیادە بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، هەروەها دووری دەخاتەوە لە دەستێوەردانی وڵاتان، جگە لەوەش پێگەکەی بەهێزتر دەبێت، ئەو وڵات و رێکخراوانەشی کە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانیان لا مەبەستە، هەمیشە چاویان لەوەیە ناو ماڵی هەرێمی کوردستان تەبابێت، کە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووریی زیاتر و چارەسەری قەیرانەکان.