كارزان فارووق، گۆرانیبێژى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 26/7/2020، كارزان فارووق ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆى، كه به ناوى (مه‌سیح)ه، له یوتیوب بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ساڵانێكه له بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات، به‌ڵام نزیكه‌ی پێنج ساڵ كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، له ساڵی 2018دا دووباره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرده‌وه و چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه.