بۆ ماوه‌ى چوار مانگ ده‌بێت به‌غدا مووچه‌ى 420 فه‌رمانبه‌رى كورد خه‌رج ناكات، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌رن، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ڕای دهگهبهنێت، دواى چه‌ندین هه‌وڵدان و گوشار توانییان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له‌مباره‌یه‌وه د. مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌غدا به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك، مووچه‌ی فه‌رامانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاوی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت، له‌كاتێكدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی به‌غدا له كۆتایی ساڵی 2017دا مووچه‌كانیان خرایه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن".
گوتیشى: "دواى گوشارێكى زۆر و وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كورد كه پێشتر به‌ڵێنم به ده‌نگده‌رانی كوردستان دابوو، له به‌غدا به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بم له‌پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌كانیان، دوای هه‌وڵێكی زۆر و ئه‌نجامدانی چه‌ندین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌غدا به‌ڵێنی داوه ته‌واوی مووچه‌كان بۆ فه‌رامانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو خه‌رج بكات".
ئه‌وه په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، پێویسته په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا بۆ به‌رگریكردن له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست بن، له‌كاتێكدا به‌غدا كێشه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دروست ده‌كات كه له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵن و ژماره‌یان ته‌نیا 420 كه‌سه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ڕۆژانه وه‌ك پاڵه‌وانی شاشه‌كان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك لێدوان ده‌ده‌ن ته‌نیا زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان له‌م كاره‌دا، دروستكردنی ناوبانگه، ده‌نا كورد ئێستا پێویستى به یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك ههڵویستییه".