ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی دانوستانەکان نێوەندگیری ئەنەکەسە و هەسەدە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی دانوستانەکان نێوەندگیری ئەنەکەسە و هەسەدە دەکات

 

وابڕیارە بەمنزیکانە نوێنەری ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ (ئەنەکەسە) و (هەسەدە)، کۆببێتەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریاش ئاماژە بەوە دەدات ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی کۆتایی دانووستانەکانی نێوانمانە و وابڕیارە ئەمریکا خاڵی هاوبەش لە ڕەشنووسی پێشنیارکراوی هەردوولا دیاری بکات.

د. کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، (ئەنەکەسە) بە (باسنیوز)ی رایگەیاند: "بۆ دەستپێكردنەوەی خولی دووەمی گفتوگۆكان لە نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ جار لەگەڵ هەردوولایان کۆبوونەوەتەوە".

گوتیشی: "کۆبوونەوەی ئەمجارەیان بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانووستانەکانە لەسەر پرسی پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژ و ئیدارەی هاوبەش و ئابووری و هەموو ئەو خاڵە ناکۆکانەی کە ماونەتەوە، وابڕیارە ئەوە دانوستانی کۆتایی بێت، لەسەر بنەمای ئەو رەشنووسەی کە هەردوولامان بۆ رێککەوتن داومانەتە ئەمریکا، بۆ ئەوەی خاڵی هاوبەش دیاری بکات".

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، لێکتێگەیشتنی باش هاتووەتە ئاراوە و جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە بە چاودێری ئەمریکا دەبێت.