میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (100 پرسیار) بڵاو كرده‌وه.
مازیار فایه‌ق تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، ئارش عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، شوان ئازاد له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
میران عه‌لی له چه‌ند مانگی داهاتوودا نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی به ناوی (100 پرسیار) كه له تێكست و ئاوازی چه‌ند شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد پێك هاتووه، بڵاو ده‌كاته‌وه، له ساڵی 2020دا چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.