ئاراس فاتیح رەسووڵ، هونه‌رمه‌ندی كورد، بۆ یه‌كه‌مجار ڤیدیۆ كلیپی (وه‌فای عیشق) به كوالێتی به‌رزی ئێچ دی بڵاو كرده‌وه.
ئاراس، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه بۆ یه‌كه‌مجار به كوالێتی به‌رزی ئێچ دی بڵاو ده‌بێته‌وه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له ساڵی 2001 خۆی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی ئه‌رده‌لان كردووه، كاتی خۆی ئه‌و گۆرانییه ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو، ئاراس، ده‌ڵێ: "ئه‌و كلیپه پێشكه‌شه به ڕوحی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر، ئه‌و كاره له مهیكاپهوه تاوه‌كو ده‌رهێنان من كردوومه".
ئاراس فاتیح، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گۆرانییه‌كی به ناوی (كوردستانی من) كه باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها (خه‌په‌گیان) یه‌كێكه له‌و ڤیدیۆ كلیپانه‌ی كه بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه.
ئه‌رده‌لان به‌كر، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانی كورد، داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، له ساڵی 2009 به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له سوید كۆچی دوایی كرد.