دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی بڕیارێک لەبارەی ئەو گەشتیارانەوە دەدات، کە دەیانەوێ لەڕێی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشت بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 25-7-2020، جیهاد کازم، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لێژنەی باڵای بەرونگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیاری ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی، داوە.
جیهاد کازم هەروەها رایگەیاندووە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بڕیاری داوە 48 کاتژمێر پێش گەشتەکانیان، پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ هەموو گەشتیاران بکرێت.