له كارگه‌ی ده‌ستی بنێشتی كوردیی "بۆین" له هه‌ڵه‌بجه، مانگانه نزیكه‌ی 500 كیلۆ بنێشتی كوردی بەرهەم دەهێندرێت و هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی به‌غدا هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێت.
سه‌لاح قادر، كه خاوه‌نی كارگهكهیه له‌باره‌ی كارگهكهیانهوه، بۆ (باس‌نیوز) ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی دوو ساڵه مۆڵه‌تی كارگه‌كه‌مان ده‌رهێناوه و تێیدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بنێشتی كوردی ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه و ساغی ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "ئێستا كه له شاخه‌كانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رزی بنێشته، بنێشتە تاڵە له‌و كه‌سانه‌ی وه‌رده‌گرن كه کاری بنێشت ده‌كه‌ن، دوای وه‌رگرتنی جارێكی دیكه ده‌یپاڵێوین، ئاوی تێده‌كه‌ین و دهیكوڵێنین، جگه له ئاو هیچ شتێكی دیكه‌ی تێ ناكه‌ین، بۆیه بنێشتی كارگه‌كه‌مان 100% سروشتییه".
خاوه‌نی ئه‌و كارگه‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "بنێشتی كوردیی بۆین، خواستی زۆری خه‌ڵكی له‌سه‌ره، چونكه خه‌ڵك زیاتر حه‌ز به به‌رهه‌می كوردهواری و ئه‌سڵی ده‌كات".
به گوته‌ی سه‌لاح، هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بارودۆخی دارایی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كارگه‌یان، به‌ڵام ئێستا مانگانه نزیكه‌ی 500 پێنج سه‌د كیلۆ بنێشتی كوردی ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: "له هه‌ڵه‌بجه‌وه بنێشتی كوردی هه‌نارده‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ندی شاری دیكه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی هه‌ندی نوێنهریشهوه بۆ به‌غداشی ده‌نێرین".
به‌ده‌م كاركردنه‌وه قسه‌ی بۆ په‌یامنێری (باس‌نیوز) ده‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌م بنێشته وه‌ك پێویست نه‌ناسراوه و تازه خه‌ریكه خه‌ڵك ده‌یناسێت، ئه‌گینا نەتەنیا ده‌توانین بنێشتی ناوخۆی كوردستان دابین بكه‌ین و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌شی بنێرین، ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی تاك خه‌ڵك ده‌یكڕێت و ده‌یبات بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا".