وەزارەتى بازرگانى دەنگۆی هەوڵدانی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى بازرگانى دەنگۆی هەوڵدانی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

بریکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هیچ نووسراوێکی فەرمییان لەلایەن عێراقەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ رادەستکردنەوەى دەروازە سنورییەکانى هەرێمی کوردستان و دەشڵێ نێوان هەولێر و بەغدا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی بەغدا بەهێز دەست بەسەر دەروازە سنوورییەکانى هەرێمدا بگرێت.

سەروەر کەمال هاوارى، بریکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "تائێستا هیچ شتێکى فەرمیمان لەلایەن حکوومەتى ناوەندەوە بەدەست نەگەیشتووە لەبارەى رادەستکردنەوەى دەوازە سنوورییەکانى هەرێمی کوردستان، چونکە دەروازە سنورییەکانى هەرێم جیاوازن لەگەڵ ئەو دەروازانەى کە حکوومەتى ناوەند بە زەبرى هێز دەستى بەسەرداگرتوون".

راشیگەیاند: "گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا قۆناغى باشیان بڕیوە و نێوانیشمان نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەى کە بەغدا بیەوێت بە هێز دەست بەسەر دەوازە سنورییەکانى هەرێمدا بگرێت، چونکە رسومات و باج لە دەروازە سنورییەکانى هەرێم بە شێوەیەکى شەفاف کاریان لەسەر دەکرێت و داهاتەکەشیان دەگەڕێتەوە خەزێنە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" زۆربەى ئەو کاڵایانەى لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەى هەرێم دەکرێن، لەگەڵ بەشێکى زۆرى بەروبوومى هێلکە و مریشکى کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێم و 70%ى بەرهەمى پیشەسازیى سووکى هەرێم، هەناردەى پارێزگاکانى ناوەڕست و باشوورى عێراق دەکرێن".