له‌م رۆژانەدا هه‌ردوو كتێبی (وێستگه‌ی میتڕۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی و داستانی سه‌فه‌ر)ی نووسه‌ر و رۆماننووس باهۆز مسته‌فا لە هەولێر چاپ و بڵاو کرانەوە.
كتێبی وێستگه‌ی میتڕۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی، كه كۆمه‌ڵه چیرۆكە، له 231 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌ندی پێكهاتووه، به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن ماڵی كتێب و خانه‌ی كولتوور چاپ كراوه. وێستگه‌ی میتڕۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی، كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی واقیعی ـ خه‌یاڵی و ره‌خنه‌ئامێزه، كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كوردستان له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی گوتارێكی یه‌كگرتووه‌وه، ده‌خاته ڕوو.
چیڕۆكه‌كان به ته‌كنیكێكی ئه‌وتۆ نووسراون، كه خوێنه‌ر ماندوو ناكات و پێوانه‌یه‌كی جیاواز له نێوان رسته‌كان و كۆمه‌ڵێك پرسیاری كراوه دروست ده‌كات و رووبه‌ڕووی خوێنه‌ریان ده‌كاته‌وه و وایان لێ ده‌كات زیاتر له جارێك له تێكستەکان بیر بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها دووه‌مین كتێبی باهۆز مسته‌فا بەناوی (داستانی سه‌فه‌ر) كه رۆمانە ئه‌م كتێبه‌ش له 155 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ئه‌میش به هاوبه‌شی ماڵی كتێب و خانه‌ی كولتوور چاپ كراوه.
داستانی سه‌فه‌ر باس له سه‌فه‌رێكی ره‌ش ده‌كات، كه پاڵه‌وانه‌كه له هه‌ولێره‌وه به قاچاغ بۆ ئه‌ورووپا ده‌چێت و سنووره‌كانی ئێران و توركیا و یۆنان و ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌بڕێت، له هه‌موو سنووره‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و گرتن و لێدانی له‌سه‌ر بووه سه‌رباری ناخۆشیی رێگاوبان و مه‌ترسیی مین و خنكان و ونبوون له دارستانه‌كان، له هه‌موان ناخۆشتر ئه‌و سووكایهتییهیه، كه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت وه‌ك تاكێكی كورد.
هه‌روه‌ها داستانی سه‌فه‌ر دنیایه‌ك رووداو و كێشه‌ی لابه‌لا و نائومێدی و گفتوگۆی چڕی كاره‌كته‌ره‌كان له‌خۆ ده‌گرێ له‌سه‌ر رێگا و بیروبۆچوون و كێشه تایبه‌تی و گشتییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی كولتوور و ئه‌قڵیه‌تی كورد به‌رامبه‌ر رۆژئاوا.
باهۆز مسته‌فا ده‌رچووی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، شاره‌زای له زمانی ئه‌ڵمانیدا هه‌یه و چه‌ندین بابه‌تی له گۆڤار و رۆژنامه‌كان بڵاو كردووەته‌وه و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، لقی هه‌ولێر و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه. باهۆز مسته‌فا تا ئێستا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به چاپ گه‌یاندووه هەتا ئێستا ئەم کتێبانەشی چاپ کردووە:
- هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری شاعیرانی هه‌ولێر، ئامادەکردن
- ئه‌ڵمانیا كولتوور، مێژوو، جوگرافیا، هه‌ڵبژاردن و وه‌رگێڕان.
- هونه‌ر و ژیان، ئێره رۆمانه ـ لێكۆڵینه‌وه.
- ناوی گوڵ ناوێكی رووته ـ لێكۆڵینه‌وه.