سەردانیکردنى کەسوکارى راگیراوان بۆ چاکسازییەکان لە رۆژانى جەژندا دەستپێدەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەردانیکردنى کەسوکارى راگیراوان بۆ چاکسازییەکان لە رۆژانى جەژندا دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرى چاکسازیى ژنان و منداڵانى هەولێر رایگەیاند بە ئامانجى ئاشنابوونیان لەگەڵ کەسوکاریان بڕیار دراوە کە سەردانیکردنى کەسوکارى راگیراوان لەرۆژانى جەژندا بۆ چاکسازییەکان دەستپێبکاتەوە، بە رەچاکردنى رێنوێنییە تەندروستییەکان.

تەیب عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەرى چاکسازیى ژنان و منداڵانى هەولێرى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " لەسەر پێشنیازى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و بە لەبەرچاوگرتنى بارى دەروونى راگیراوان، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەى سەردانیکردنى کەسوکارى پلەیەک و دووى راگیراوان بۆ چاکسازییەکانى هەرێمی کوردستان، بەڵام بە مەرجى جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان بە ئامانجى پاراستنى تەندروستیى راگیراوان".

روونیشیکردەوە کە جگە لە بەکارهێنانى دەسکێش و ماسک، مەرجە ئەو کەسەى سەردانى چاکسازییەکان دەکات پشکنینى کۆڕناى ئەنجام دابێت و بیسەلمێنێت کە تووشى پەتاکە نەبووە، پشکنینەکەش نابێت زیاتر لە 10 رۆژ بەسەر ئەنجامدانى تێپەڕبووبێت.