لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو کرێی وانەبێژی مانگێکی مامۆستایان دابەش دەکرێ و بۆماوەیەکی کاتیش کاری دانان و گواستنەوەی مامۆستایان وەستاوە.
پشتیوان تاڵیب، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: " ئێستا کاری گواستنەوە،دانانی کاتی،جێگیرکردنی دانانی کاتی، وانەبێژی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ ـ٢٠٢١ بۆ ماوەیەکی کاتی بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە وەستاوە و ھیچ کارێکی تایبەت بەو بابەتانە ڕایی ناکرێت".
گوتیشی: "بڕیارە دوای ڕێکخستنی میلاک و گەیشتنی ڕێنمایی تایبەت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەست بە ڕاییکردنی ئەو کارانە بۆ مامۆستایان بکرێتەوە".
پشتیوان تاڵیب ئاشکراشی کرد ھەفتەی داھاتوو،ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ / ٧ / ٢٠٢٠ ) بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەتوانن سەردانی ھۆبەی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مامۆستایان بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ.