بە پێی بەدواداچوونێكی ماڵپەری (ئەلعەرەبییە) وڵاتە پێشكەوتووەكان رووبەڕووی قەرزێكی گەورە هاتوون و لە هەر كاتژمێرێكدا یەك ملیار دۆلار قەرز دەكرێت.
ماڵپەری (ئەلعەرەبییە) راپۆرتێكی لە سەر قەرزی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان بڵاوكردووەتەوە و بەشی زۆری زانیارییەكانی ناو راپۆرتەكەی لە توێژینەوەیەكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و لە راپۆرتەكە ئاماژە بەوەکراوە کە لە پێنج مانگی ڕابردوودا وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان 11 ترلیۆن دۆلار قەرزیان وەرگرتووە واتە دەكاتە 73 ملیار دۆلار لە رۆژێك و یەك ملیار دۆلار لە كاتژمێرێکدا.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە روو، كە بە بەروارد لەگەڵ پێنج ساڵی رابردوودا رێژەی قەرزكردن 70% تێپەڕیووە، ئەمەش بەرزترین قەرزكردنە كە ئێستا وڵاتان دەیكەن.
بە پێی پێشبینییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێژەی داڕمانی ئابووری تێكرای وڵاتانی جیهان لەم ساڵدا دەگاتە 4.9%.