پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان جیهانی بە جۆرێك گرتووەتەوە، ئێستا زیاتر لە نیوەی مرۆڤایەتی لەم تۆڕانەدا چالاكن و بەكاریان دێنن.
بە پێی ماڵپەڕی "hootsuite" ئێستا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن و ژمارەیان دەگاتە سێ ملیار و 960 ملیۆن كەس.
هەروەها ئێستا بە شێوەیەكی بەردەوام، ساڵانە 10%ی ڕێژەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهاندا زیاد دەكات و لە هەر رۆژێكدا یەك ملیۆن كەسی سەربار دێنە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
زۆربەی ئەوانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بەكار دێنن، لە ڕێگەی ئامێری زیرەكی مۆبایلەوەیە و ژمارەیان سێ ملیار و 910 ملیۆن كەسە، واتە تەنها 50 ملیۆن كەس لە ڕێگەی ترەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.