کفری.. هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کفری.. هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندێکی سەر بە قەزای کفری، هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدست دا.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١/٧/٢٠٢٠ لە گوندی (وەلی هەیەر)ی سەر بە قەزای کفری تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (خەتاب کەریم کامل) هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەست دابوو".

گوتیشی: "بە گوتەی برایەکی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵی بووە، ناوبراو لە دەواجنێکی مریشک کاری کردووە و بەیانی ئەمڕۆ دەستکاری غەتاسی ئاوی کردووە، لە ئەنجادا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەست داوە".

ئاماژەی بەوەش دا: "ئێستا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".