كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق سێ بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەی کەنداوی عەرەبی دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری هەناردەکردنی سێ بەرهەمی کشتوکاڵیی وڵاتەکەی بۆ کەنداوی عەرەبی، دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19-7-2020، محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە میدیای حکوومیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەو بەرهەمانەی هەناردە دەکرێن لە پێویستیی ناوخۆ زیاتر بەرهەم هێندراون.

محەمەد کەریم خەفاجی هەروەها رایگەیاندووە، بەرهەمەکان بریتین لە 250 تۆن تەماتە، 250 تۆن باینجان و 250 تۆن پەتاتە.

ئەو 750 تۆن بەرهەمە کشتوکاڵییە، هەروەک وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، هەناردەی هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیمارات دەکرێن.