هه‌ڤاڵ ئیبراهیم كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گۆرانیبێژی كورد، هه‌فته‌ی داهاتوو نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاتی كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌، نووسیویه‌تی: "چاوه‌ڕوان بن له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ نزیكه‌ی ساڵێكه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.