سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات، کە نیوەی سامانی هەموو جیهان، لەدەست 26 کەس دایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاهەنگێکدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی نیڵسۆن ماندێلای بیرمەند و سەرۆکی پێشووتری باشووری ئەفریقیا (1994 - 1999)، راگەیاندووە، نادادپەروەری سیمای ئەو سەدەیەی ئێستایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس هەروەها رایگەیاندووە، %70ـی دانیشتووانی جیهان لە دووریی یەکسانی لە داهات و سامان دەژین و 26 کەس نیوەی سامانی هەموو جیهانیان لەلایە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێویستی دەزانێ میساقێکی نوێی جیهانی دابڕێژرێت و گەرەنتیی بە ویژدانەوە دابەشکردن سامان و دەسەڵاتی جیهانی، بکات.