به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست محه‌مه‌د گۆرانیی (هانای دڵم)ى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست محه‌مه‌د گۆرانیی (هانای دڵم)ى بڵاو كرده‌وه‌

 

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژی كورد، گۆرانییه‌كی نێو فیلمی سینه‌مایی (په‌یكه‌ری دڵ) به‌ ناوی (هانای دڵم) بڵاو كرده‌وه‌.

شوان عه‌تووف تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، زیاد ئه‌سعه‌د ئاوازى گۆرانییه‌كه‌ی داناوه‌، ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، گۆرانییه‌كه‌ ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی (په‌یكه‌ری دڵ) كرد، كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا.