100 هەزار كەس لە بەریتانیا وەكو كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

100 هەزار كەس لە بەریتانیا وەكو كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ


دامەزراوەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە بە پێی ئامارەكانیان، نزیكەی 100 هەزار كەس لە بەریتانیا وەكو كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.


دامەزراوەی كۆمەڵایەتی و دادی بەریتانی (CSJ) راپۆرتێكی بە ناوی (كۆیلەی سەردەمیانە) بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكات كە لە هەندێك شوێنی وڵاتەكە مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ كرێكاراندا دەكرێ و توندوتیژیان بەرانبەر ئەنجام دەدرێت.


ویلیام هیگ كە پێشتر وەزیری دەرەوەی بەریتانی بووە، قسەی بۆ ئەو دامەزراوەیە كردووە و دەڵێ 100 ساڵ پێش ئێستا بەریتانیا بە فەرمی بڕیاری دا كۆیڵایەتی لە وڵاتەكەدا نەمێنێ، بەڵام تاوەكو ئێستاش نەتوانراوە بنبڕ بكرێ و تا ئێستا كۆیلایەتی بەردەوامە.


ویلیام هیگ دەشڵێ ئەوەی وایكردووە كۆیلایەتی لە بەریتانیا زیاتر بێ، هاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە، چونكە گرووپێك تاوانبار بە هەلیان زانیوە و كاری قورس بە كرێكاران دەكەن و لە بەرامبەریشدا پارەیەكی كەمیان پێدەدەن.


لە راپۆرتەكەی دامەزراوەكەدا هاتووە دۆخی ئابووری هەندێك لە كرێكارەكان لەوپەڕی خراپیدایە و لە هەندێك كارگەی پیشەسازی كرێی كاركردنیان گەیشتووەتە چوار دۆلار لە كاتژمێرێكدا، جگە لەوەش لە ڕووی تەندروستییەوە كارگەكان رێنمایی پێویست جێبەجێ ناكەن و هەندێك جار نەخۆشی جۆراجۆری لێ بڵاو دەبێـتەوە.