ئابووریی به‌ریتانیا ده‌ست به‌ بووژانه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئابووریی به‌ریتانیا ده‌ست به‌ بووژانه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌

 

دوای كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ به‌ریتانیا، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ئابووریی به‌ریتانیا ده‌ستی به‌ بووژانه‌وه‌ كرده‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی خستبووه‌ سه‌ر ئابووریی وڵاته‌كه‌.

وه‌ك ئاژانسی (رۆیته‌رز)ى جیهانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانیی به‌ریتانیا، له‌ مانگی ڕابردوو به‌رهه‌می ناوخۆى وڵاته‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ی 1.8% زیادی كردووه‌، پێشتر ئابووریی به‌ریتانیا بهڕێژه‌ی 10.3% گه‌ڕابووه‌وه‌‌ دواوه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا ڕێژه‌ی پاشه‌كشێكردن خۆی له‌ 19.1% دابوو و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیشدا ڕێژه‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ 24%.

جێی باسه‌ ئه‌و بووژانه‌وه‌ كه‌مه‌ش، كه‌ به‌ ڕێژه‌ی 9.0% بوو، ته‌نیا له‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی به‌ریتانیا بووه‌، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ زه‌وی و زار و بازرگانی و به‌رنامه‌ی ئه‌لیكتیۆنی دوو هێنده‌ بووه‌.

له‌ به‌ریتانیا زیاتر له‌ 44 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی قوربانییه‌ له‌ ئه‌ورووپا.

داتاكان ئه‌وه‌ به‌دیار ده‌خه‌ن، كه‌ بووژانه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو مانگی ڕابردوو بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بێكاری ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریش، ڕیش سوناك، وه‌زیری دارایی وڵاته‌كه‌ ده‌ڵێ: "بڕی 30 ملیار جونه‌یهی ئیسترلینییان ته‌رخان كردووه‌".