سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێژەی 5.5% دادەبەزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێژەی 5.5% دادەبەزێت

سندووقی نێودەوڵەتیی دراوی بڵاوی کردووەتەوە پێشبنی دەكرێت ئەمساڵ ئابووریی ڕ‌وژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا بە ڕیژەی 5.5% بەرەوە داڕمان بڕوات.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، دوێنی دووشەممە 2020.7.13 سندووقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی لەسەر لەبارەی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە لە ساڵی 2020دا ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رێژەی 5.5 دادەبەزێت.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە سێ هۆكار هەن بۆ دابەزینی ئابووری لەو ناوچەیە كە ئەوانیش بوونی دۆخێكی ناجیگیریی سیاسی و درێژبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوتە.

 جیهاد ئەزهور، كە بەرپرسی هەرێمییە لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، دەڵێت بەگشتی ئابووریی جیهان بەرەو داڕمان چووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر لە داهاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، بۆیە لە داهاتوودا  ئەو ناوچەیە ڕووبەرووی كێشە و بەربەستی ئابووری گەورە دەببێتەوە.