رووبەرت دینیرۆ رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی دارایی دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رووبەرت دینیرۆ رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی دارایی دەبێتەوە

 

ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد رووبەرت دینیرۆ یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە زۆرترین زیانی لە لە پەتای كۆرۆنا پێیكەوتووە و زیانەكانی بە ملیۆنەها دۆلار دەخەملێندرێت.

ماڵپەری (فۆكس نیوز) نووسیوویەتی: رووبەرت دینیرۆ كە خاوەندارییەتی ژمارەیەك بڕاند و رێستورانت دەكات و تەنها لە دوو مانگی ڕابردوودا نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلاری زیان بەركەوتووە.

ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوە داوە كە رووبەرت دینیرۆ لەگەڵ هاوسەرەكەی جیابوونەتەوە، لە دادگاشدا پێی راگەیاندراوە كە پێویستە بڕە پارەیەكی زۆری دڵنیایی بداتە هاوسەرەكەی.

هەروەها هەندێك لە میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەکردووە، كە رووبەرت دینیرۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆرترین دژایەتی لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە پێكراوە، بە هۆكاری ئەوەی ئەو ئەكتەرە زۆرترین رەخنەی لە ترامپ گرتووە.