كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی فڕیو دروست دەکات

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێک دروست دەکات، کە توانای فڕینی هەیە.

پەیجی (ئیسرائیل بە عەرەبی)، کە پەیجی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، چەند وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (CityHawk) دروست دەکرێ و توانای هەڵگرتنی شەش کەسی هەیە.

ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کۆمپانیای (Urban Aeronautics)ـی ئیسرائیلییەوە ”بەم زووانە“ دروست دەکرێ و بە وزەی هایدرۆجین کار دەکات.

ئەو ئۆتۆمبێلە توانای هەیە بفڕێت و لەکاتی بارە لەناکاو و فریاگوزارییەکان وەک فڕۆکە بەکار دەهێندرێت.