وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

"لەپێناو تەندروستیی قوتابیانە"

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێكی نوێی دەركرد.

بەپێی نووسراوی ژمارە ١٠٩ كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.7.9 لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەركراوە، تێیدا هاتووە كە لەبەر سەلامەتیی قوتابیان و خوێندكاران، تەنها بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەسەر پەڕەی سۆما پەنجەمۆر نەكەن و تەنها واژۆ بكەن.