گەرمیان.. دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی گەنجێک لە ڕووباری سیروان تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی گەنجێک لە ڕووباری سیروان تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر خنکانی یاریزانێکی تیپی ئەحمەد قادر لە ڕووباری سیروان، لە شارەدێی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە.

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر خنکانی گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار، تا ئێستا لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان و بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە".

گوتیشی: "بەهۆی خوڕی و زۆریی ئاو ڕووبارەکەوە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە".

ئێوارەی ٥/٧/٢٠٢٠ گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی باوەنوور ل ەسنووری قەزای کەلار بەناوی (کەیوان عەلی) یاریزانی تیپی ئەحمەد قادر لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیرواندا خنکا.