حکوومەتی ئیسرائیل بە سەرکەوتوویی مانگێکی دەستکرد ئاراستەی بۆشایی ئاسمان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6-7-2020 مانگی دەستکردی (ئۆڤیک 16)، بە سەرکەوتوویی نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان.
مانگی دەستکردنی ئۆڤیک 16 بە وزەی کارۆرووناکی کار دەکات و بەشێوەیەی زۆر پێشکەوتوو دروست کراوە.
هەروەک وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئیسرائیل یەکێکە لەو 13 وڵاتەی جیهان، کەدەتوانن مانگی دەستکرد ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بکەن.