بەوێنە.. لە کەلار ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە کەلار ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

 

لە گەڕەکێکی شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی ئاگرى گرت، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلاریش ڕای دەگەیەنێت: "ڕووداوەکە تەنیا زیانی دارایی لێ کەوتووەتەوە".

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/7/2020، ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری تاکسی لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری کەلار ئاگری گرتووە".

گوتیشی: "پاش ئاگادرکردنەوەمان لە ڕووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، ڕووداوەکەش جگە لە زیانی دارایی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو".