کەلار.. ژمارەیەک شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەلار.. ژمارەیەک شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخران

لە یەک هەفتەدا 200 شوێنکار داخراون

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، داخستنی ژمارەیەک شوێنکاری بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە شەو بە ڕۆژ بەردەوامن لە سەردان و پشکنین و پێدانی رێنمایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کاسبکاران، لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ لەناو بازاڕی شاری کەلاردا سەردان و پشکنینیان بۆ ٤٧ شوێنکار کردووە و لەو ژمارەیەش بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ شوێنکاریان داخستووە".

گوتیشی: "داواکارین لە هاووڵاتیان و کاسبکاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپێناو سەلامەتیی هەموولایەکدا بن و بەپێچەوانەوە شوێنکارەکانیان دادەخرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "لە ماوەی یەک هەفتەدا٢٠٠ شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەلار داخراون".