لە سەیدسادق هەشت تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سەیدسادق هەشت تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق چاکبوونەوەی هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە قەزاکەدا ڕاگەیاند.

تەها ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت له ‌قەزای سەیدسادق، ٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش وەرگرتنی (پلازمای خوێن) چارەسەر کراون و نێردراونەتەوە ماڵەوە".

گوتیشی "ئێستاش ١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که‌دا له‌ژێر چاودێریی پزیشکیدان".

ئاماژەی بەوەش دا "تا ئێستا ٩ تووشبووی ڤایرۆسەکە لەناو نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە کە دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوون".