ئاغجەلەر.. ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کۆنکرێت دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاغجەلەر.. ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کۆنکرێت دەکرێت

بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر کۆنکرێتکردنی ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی سنووری شارەوانیی شارەدێکەی ڕاگەیاند.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "پاش سەردانمان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و باسکردنی گرفتی شارەدێیەکە بەتایبەت ڕێگاوبانەکان، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی ئاغجەلەر و ئەندامانی  گرووپی خزمەت لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکان کۆ بووینەوە و تاوتوێی چاککردن و کۆنکرێتکردنی ڕێگای سەرەکی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانمان کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لەسەر بودجەی کۆمپانیا و کارگەکان دەست پێ بکات".

گوتیشی: "لە هەمانکاتدا لە هەوڵداین ڕێگایەکی‌تر لە دەرەوەی سنووری شارەوانی بۆ ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان دروست بکرێت بەمەش بەتەواوی کێشەی بارهەڵگرەکان لە سنووری ناو شارەوانیدا چارەسەر ئەبێت".

ئاماژەی بەوەش دا "بڕیارە سبەینێ ٥/٧/٢٠٢٠ قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بۆ هەمان مەبەست سەردانی شارەدێی ئاغجەلەر بکات".