دەربەندیخان... لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت كەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەربەندیخان... لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت كەس بوونە قوربانی


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و حەفت هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.


ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار، لە نزیک چێشتخانەی تونی بابا، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان ڕووی داوە، بەم هۆیەوە هەشت هاووڵاتی بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەخت بووە".


گوتیشی "پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکان کە برینی سەخت بوو، گیانی لەدەست دا".