حکوومەتی فەلەستین مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە کەم دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی فەلەستین مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە کەم دەکاتەوە

حکوومەتی فەلەستین مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی بۆ نیوە کەم دەکاتەوە.

شوکری بەشارە، وەزیری دارایی فەلەستین رایگەیاندووە، لە رۆژی پێنجەممە 2-7-2020 دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ کردووە.

شوکری بەشارە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە 500 دۆلار زیاترە، نیوەی مووچەکانی خۆیان وەردەگرن.

کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی فەلەستین بەهۆی کەمکردنەوەی ناردنی پارەیە لە ئیسرائیلەوە بۆ حکوومەتی فەلەستین.

فەلەستین، کە دەوڵەتێکی دان پێدانراو نییە و هێشتا ئابوورییەکەی بەدەست ئیسرائیلەوەیە، بۆ دابینکردنی سەرچاوەی درایی بۆ مووچە و خەرجییەکان، پشت بە ئیسرائیل و هاوکاریی وڵاتانی دیکە دەبەستێت.