پەرلەمانتارێكی عێراق: پارەی مووچە دابین كراوە كەچی دابەش ناكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی عێراق: پارەی مووچە دابین كراوە كەچی دابەش ناكرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق باس لەوە دەکات، کە حکوومەتی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی دابین کردووە، بەڵام دابەشی ناکات.

مەنسوڕ بەعێجی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەر و خانەنشینان، بەڵام تا ئێستا دابەشی نەکردووە.

مەنسوڕ بەعێجی بەپێویستی دەزانێ وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەکە بدات و ئەو لایەنەی رێگای لە دابەشکردنی گرتووە، ئاشکرا بکات.

دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق لەکاتێک دایە، کە هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پارەی سێ مانگی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی دابین کردووە.