كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان ڕزگارکران

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 120 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا لە خنکان ڕزگار کران.


ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "کەشتی ئۆشان ڤایکینگ، 118 کۆچبەری لە دوو پرۆسەی جیاوازدا لە دەریای ناوەراستدا ڕزگارکرد، کە لە گروپی یەکەمدا 51 کۆچبەر بە بەلەمێک ڕزگارکران و کۆچبەری شوێنە جیاوازەکان بوون و لە ناویاندا ئافرەتێکی دووگیان و پێنج منداڵی تێدا بووە".
گوتیشی: "بەهۆی وەستانی مەکینەی یەختەکانیانەوە کە 30 کیلۆمەتر دوور بووە لە ئیتاڵیا، لە نێو دەریاکەدا گیریان خواردبوو و زۆرینەیان جلوبەرگی پارێزەریان پێنەبووە".


ڕاشیگەیاند: "هاوکات لە هەمان ڕۆژ 67 کۆچبەری دیکە کە زۆرینەیان گەنج بوونە، لەلایەن کەشتی ئۆشان ڤایکینگەوە ڕزگارکران".

گوتیشی: "ڕێککارە تەندروستییەکان بۆ سەرجەم کۆچبەرەکان گیراوەتەبەر و ماسک و کەلوپەلی خۆپارێزیان پێ بەخشراوە و پشکنینی پلەی گەرمییان بۆ کراوە و لە نێوانیاندا تەنیا کەسێک پلەی گەرمی بەرز بووە و ڕاستەوخۆ خراوەتە ژێر چاودێری و کەرەنتین کراوە".