لیستێک بۆ ریزبەندیی باشترین وڵاتانی جیهان بۆ ژیانی ژنان دەکرێت و عێراق دەکەوێتە کۆتایی ریزبەندییەکە.
ریزبەندییەکە لەلایەن گۆڤاری (CEOWORLD) و بە وەرگرتنی رای زیاتر لە 256 هەزار ژن لە جیهان، بۆ 156 وڵاتی جیهان رێک خراوە.
ریزبەندیی وڵاتەکان لەسەر نۆ بنەما بووە، کە بریتین لە؛
- یەکسانی لەنێوان هەردوو رەگەز
- رێژەی سەدیی ژنان لە پەرلەمان
- هەستکردن بە ئارامی و پارێزراوی لای ژنان
- یەکسانی لە داهات
- گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ
- توانای ژنان لە وڵاتەکان
- ناوەندی ئاستی خوێندنی ژنان
- رێژەی ئەو ژنانەی لە 25 ساڵ گەورەترن و کار دەکەن
- تێکەڵیی ژنان لە کۆمەڵگە
وەک لە ئەنجامی ریزبەندییەکەدا دەردەکەوێ، سوید پلەی یەکەمی لە باشترین وڵاتەکان بۆ ژیانی ژنان لە 2020 وەرگرتووە و کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست ژمارە 156 (کۆتایی) ریزبەندییەکەی وەرگرتووە.
لەو ریزبەندییەدا، عێراق ژمارە 123ـی وەرگرتووە و دەرکەوتووە ژیانی ژنان لە وڵاتانی مەدەغشقەر، زامبیا، لیبیا، کینیا، نامیبیا، لە ژیانی ژنانی عێراق خۆشترە.