گەرمیان.. لەمڕۆوە سەرجەم مزگەوتەکان دادەخرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. لەمڕۆوە سەرجەم مزگەوتەکان دادەخرێن

بەمەبەستی ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەمڕۆوە سەرجەم مرگەوت و شوێنە ئایینییەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دادەخرێن.

سەباح محەمەد، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "سه‌رجه‌م پێشنوێژ و گوتارخوێنه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداردەکەینەوە کە لەسەر بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، لەمڕۆوە٢٢/٦/٢٠٢٠ سەرجەم مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن".

گوتیشی: "داخستنەکە تا ١/٧/٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت و مەبەست لێی ڕێگرتنە لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا".